د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێكدا لە سويسراوە رایگەیاند، سەرباری هەموو ناكۆكییەكان بە خۆشحاڵییەوە كورد لەو شوێنە كۆبووەتەوە كە 100 ساڵ لەمەوبەر كوردیان بەم دەردە برد و دەشڵێت، “پێشتر دەسەڵاتدارانی جیهان لە نێوان كورد و نەوتدا، نەوتیان هەڵبژارد و ئێستا نەوت تەواوبووە و كورد هەر ماوە.
راشیگەیاند، دوو بنەمای سەرەكی هەیە بتوانین كاری لەسەر بكەین كە بریتییە لە یەكەمیان، تێپەڕاندنی ناكۆكییە ناوخۆییەكان و دووەمیان تێكەڵنەبوون بە ململانێ جیهانییەكان و پێویستە گرنگی بە پەروەردە و كەلتوور و ئابوری بدەین.
وتیشی، “لە 100 ساڵی رابردوو لە نێوان كورد و نەوتدا، دەسەڵاتدارانی جیهان نەوتیان هەڵبژارد، ئەوا نەوت تەواوبوو هیوادارم لە 100 ساڵی ئاییندەدا هەمان هەڵە دووبارە نەكەنەوە”.