وەزیری ئاوەدانكردنەوە: وەكو وەزیر فریاناكەوم پیاسە بە شەمەندەفەری كوردستان بكەم

وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم پڕۆژەی رێگای زەڕایەن ناوتاق دەربەندیخانی بەسەركردەوە و لەبارەی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “وەكو وەزیر فریاناكەوم پیاسە بە شەمەندەفەری كوردستان بكەم”.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە میانی سەردانەكەی بۆ دەربەندیخان و گەرمیان، پڕۆژەی رێگای ناوتاقی لە دەربەندیخان بەسەركردەوە و وتی پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردن و قیرتاوكردنی رێگای زەڕایەن ناوتاق دەربەندیخان بەدرێژیی 22 كیلۆمەتر و بەگوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار جێبەجێدەكرێت و ھیواشی خواست لەكاتی دیاریكراودا تەواوبكرێت.

راشیگەیاند، پڕۆژەكە یەكێكە لەو سێ داواكارییەی ھاوڵاتییان و ئیدارەی سنوورەكەیە و دوای تەواوكردنی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، لەگەڵ بەردەوامی كاركردن لە قیرتاوكردنی رێگای دووڕیانی ژاڵەناو لە دەربەندیخان.

وتیشی، تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، جگەلەوەی كاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر كارئاسانیی هاتوچۆ و دابینكردنی رێگایەكی سەلامەت بۆ هاوڵاتییان و كەمبوونەوەی رووداوەكانی ھاتوچۆ لە سنوورەكە، ھاوكات لە رووی گەشتیاری و ئابورییەوە رۆڵی ئەرێنی دەبێت بۆ ناوچەكە.

بابەتی پێشتر

کۆچی نێودەوڵەتی: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دوو هەزار کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون

بابەتی دواتر

هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی لە جیهاندا دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share