نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: خۆپیشاندان دەهێنینە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، بەهۆی دابەشنەکردنی شایستە داراییەکانی مانگی حەوت و هەشتی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.

 

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی شەش مانگە مامۆستایانی وانەبێژ کراونەتە گرێبەست، هەتا ئێستا لە سنووری هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان شایستەی دارایی مانگی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.

وتیشی، ئەگەر حکومەتی کاربەڕێکەر یەک تۆز خەمی پەروەردەیان بێت وا لە مامۆستایان ناکەن، ئێمە مانگێک زیاترە لەسەر خەتین ئەو کێشەیە چارەسەربکەن، بەڵام ئەوان نیازیانە ئەو پارەیە دابەشنەکەن، بەڵام ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت، “لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن…
Total
0
Share