وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانەكەی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوە

بۆریس بیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا

بەهۆی رووداوەكانی سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رەتكردنەوەی سەردانی وەزیرەكەی بۆ عێراق بەهۆكاری ئەمنی راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئەمڕۆ رایگەیاند، سەردانەكەی بۆریس بیستۆریۆس-ی وەزیری بەرگری بۆ عێراق بۆ ماوەیەكی كاتی بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە رەتكراوەتەوە.

وەزارەتەكە هۆكارەكەشی بۆ ئەو كارە “توند و ئاژاوەگێڕانە” گەڕاندەوە كە دژ بە باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد ئەنجامدرا و بەهۆیەوە دەستەی فیدراڵی بۆ ریشەكێشكردنی تاوان لە ئەڵمانیا داوایكردووە سەردانەكە ئەنجامنەدرێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنی دەستە ئەڵمانییەكان، ئەگەری روودانی ناڕەزایی دیكە و تێكچوونی بارودۆخ بەدوورنازانرێت، وەك ئەوەی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ئاژماپەی پێداوە.

هەروەك بڕیارەكە لەهەمان كاتدا لەپێناو پاراستنی ئەندامانی تیمی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغداد دراوە.

رووداوی سووتان و بێڕێزی بە قورئان لە سوید لەلایەن رەوەندێكی عێراقی لەو وڵاتە، زنجیرەیەك ناڕەزایی و خۆپیشاندانی لە عێراق و بەتایبەتیش لە بەغداد لێكەوتەوە، بەر لەوەی هەفتەی رابردوو خۆپیشاندەران هەڵبكوتنەسەر باڵیۆزخانەی سوید و بیسوتێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە. غەریب…
Total
0
Share