دوو رۆژ پرسە بۆ غالب مەحمود خەتاب زاوای سەدام حسێنی دیكتاتۆر لە شاری هەولێر دادەنرێت كە هەر لەوێش ژیاوە و رۆژی هەینی 21ی ئەم مانگە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی پایتەختی هەرێمی كوردستان مردووە.
پرسەی ناوبراو لە مزگەوتی سامی گەردی-یە لە شاری هەولێر و هەر دوێنێش تەرمی ناوبراو لە هەولێرەوە بەڕێخرا بۆ تكریت و لەوێ بەخاكسپێردراوە.
بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی پێشووی بەعس كە داڵدەدراون و لەناویاندا خزم و كەسوكاری سەدامی دیكتاتۆر، بەهۆی زۆریشیانەوە لە هەولێر پرسە بۆ زاواكەی سەدام دانراوە.
جێی ئاماژە بۆ كردنە، غالب مێردی خوشكی سەدام، مامی عەبد حەمود و باوكی شجاع و فوازە، كە كۆنە بەعسین، زاواكەی سەدام كە پلەی باڵای هەبووە لە حكومی رژێمی بەعسی رووخاودا دوای كۆتاییهاتنی ڕژێمی بەعس، لە شاری هەولێر دەژیا و داڵدەدراوە.
پێشتریش گەورە بەرپرسی رژێمی بەعسی رووخاو، عزەت ئەلدوری لە هەولێر كۆچی دواییكرد ئەمەش دووەم سەركردەی بەعسە كە لە هەولێر دەژیان و لەهەمان شاریش كۆچی دواییان كردووە.