کارەکانی یەکەم بەرزەپرد لە گەرمیان تەواو دەبێت

بەرزەپردی هاتوچۆی گەرمیان یەکەمین بەرزەپردە لەو سنوورە و زیاتر %80ی کارەکانی تەواوبووە، لە سێ مانگی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی کۆتایی دێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، بەرزەپردەکە دەکەوێتە سەر رێگای قەزای کەلار و ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان، ئێستا %80ی کارەکانی تەواو بووە و لە سێ مانگی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی کۆتاییدێت.

ئەکرەم ساڵح لەبارەی بەرزەپردەکەوە دەڵێت، درێژییەکەی 900 مەترە و تێچووەکەشی سێ ملیۆن و 200 هەزار دۆلارە، ئەگەر کارەکان بەمشێوەیە بەردەوامبن لە سێ مانگی داهاتوودا دەخرێتە خزمەت شۆفێران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share