سەموون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان گۆڕانكاری تێدا كراوە و باشتربووە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دەڵێت، “كارتی ئەلیكترۆنی كۆتایی بە گەندەڵی دەهێنێت و هاوكات وردەكاریی پڕۆژەی گۆڕینی سەموون بە ئارد ئاشكرادەكات”.

لەو بارەیەوە لما هاشم موسەویی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای ماددە خۆراكییەكانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، حكومەت لە بەرنامەیدا كە ئەمساڵ 10 بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتییان دابەشبكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ، هاوڵاتییان پێنج ماددەی سەرەكی وەردەگرن كە بریتییە لە سێ كیلۆ برنج و یەك كیلۆ شەكر و یەك لیر زەیت و یەك كیلۆ پاقلەمەنی و 400 گرام دۆشاوی تەماتە و پێنج كیلۆ ئاردە بۆ هەر كەسێك.

ئەو بەرپرسەی وەزارەت ئاشكراشیكرد، پڕۆژەیەك بۆ گۆڕینی ئارد بە سەموون و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا هەیە كە یەك فەردە ئارد لەسەر حكومەت 64 هەزار دینار دەكەوێت كە بەپێی ئەو بەدواداچووانە بۆ یەك فەردە ئاردی مانگانە 120 سەموون دابەشبكرێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزبانەی تائێستا تۆماركراون ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بەغداد مووچەی مانگی شەش دەنێرێت و سودانی هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share