كەركوك.. هێرشی چەكداریی كرایەسەر ماڵی بەڕێوەبەری زیندانییەك

لە گەڕەكی شۆراوی كەركوك ھێرشی چەكداریی كرایەسەر ماڵی بەڕێوەبەری زیندانی نەوجەوانانی و بەھۆیەوە پاسەوانێكی كوژرا.

بەپێی زانیارییەكان دوو ماتۆڕسواری نەناسراو لە گەڕەكی شۆراوی كەركوك دەستڕێژی گولـلەیان لەماڵی عەمید غەریب بەڕێوەبەری زیندانی نەوجەوانان كردووە و دواتر ھەڵاتوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەھۆی ھێرشەكەوە پاسەوانێكی بەڕێوەبەری زیندانییەكە كوژراوە و دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیندار زێبارى لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران وەڵامی ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕێكخراو و ‏ناوەندە جیهانییەكان دەداتەوە، ڕایدەگەیەنێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ له‌…
Total
0
Share