دادگای فیدراڵی یەكلاكردنەوەی تانەی سەر یاسای هەڵبژاردنی دواخست

دادگای باڵای فیدراڵی

دانیشتنی بڕیاردانی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە تانەی سەر یاسای هەڵبژاردن دواخرا.

دانیشتنەكە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو بۆ چاوخشاندن بەسەر ئەو تانانەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆماركراون و دادگا بڕیاریدا دانیشتنەكە بۆ 8ی ئاب دوابخات، بەمەبەستی یەكخستنی سەرجەم تانەكان.

تانەكان لەلایەن ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانەوە لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان ژمارە 12ی ساڵی 2018 تۆماركراون.

لە 27ی ئازاری رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بازرگانیی عێراق: پاڵپشتی هەناردەی عێراقی دەکەین و دەمانەوێت قەبارەکەی زیادبکەین

وەزیری بازرگانیی عێراق دووپاتیکردەوە، دەیانەوێت لە رێگەی کۆنترۆڵەوە پشتگیریی تەواو لە هەناردەی عێراقی بکەن و قەبارەی هەناردەکردن زیادبکەن،…
Total
0
Share