رۆژە پشووەكەی ئەم هەفتەیە گۆڕدرا

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە 19ی تەمموز بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كۆچییەوە پشووی فەرمییە.

پێشتر لە رۆژژمێری حكومەتدا سبەی سێشەممە بە سەری ساڵی كۆچی و رۆژی پشوو دیاریكرابوو.

بەپێی بڕیاری پشووەكان، ساڵانە 1ی موحەڕەم كە سەری ساڵی كۆچییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

رۆژێكی دیكەی پشووی ئەم مانگە 10ی موحەڕەم و یادی عاشورایە، بەڵام ئەمساڵ دەكەوێتە رۆژی هەینییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
Total
0
Share