پۆلیسی سلێمانی: باندێكی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، باندێكی دزیی ماتۆڕسكیلیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق، سکاڵای تۆمارکرد کە ماتۆڕسكیلەكەی لەبەردەم ماڵەکەی لێدزراوە، بڕیاری دادوەر بۆ ڕووداوەکە وەرگیرا و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکرد.

ڕاشیگەیاند، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن؛ لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت، کە تۆمەتباران لە شێوەی بانددا، تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە و لەكاتی دەستگیركردنیاندا، دەست گیرا بەسەر ماتۆڕە دزراوەكە و سێ ماتۆڕسکیلی تردا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران (پ، د یـ لەدایکبووی 2001- م، د، ع لەدایکبووی 2000) دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share