بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە: لە دوای كۆبوونەوەی فەرمی بەبێ ئاگاداری خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان

شەهێن عوسمان بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە رایدەگەیەنێت، ئاگاداركراینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرەوە كۆبوونەوەیەكی فەرمی بەڕێوەدەچێت و وەك ئەركی حكومیمان ئامادەبووین و لە پەنای كۆبوونەوەكە براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان.

وتیشی، :بەهۆی نەشارەزاییمان لەو شوێنە و بەبێ ئاگاداریی خۆمان براین بۆ مەزاری مەلا مستەفای بارزان كە ویستی ئێمە نەبووە لە چوونمان بۆ ئەو شوێنە و ئێمە هیچ كاتێك دەسەڵاتی كارگێری خۆمان بۆ كاری حزبی بەكارنەهێناوە.

شەهێن عوسمان جەختیشیكردەوە، لە ئێستا و داهاتووشدا یەكێتین و لەسەر رێبازی مام بەردەوامدەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: مورافەعەکەی سەرۆک مام جەلال دەتواندرێت وەک نوسراوێکی مێژوویی سودی لێ ببیندرێت

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار لە یادی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، 22 ساڵە مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك…
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ئاوارەکانەوە کاری پێناکرێت

سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، “بڕیارەکەی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەبارەی ئاوارەکانەوە کە وتبووی خەڵکی رەسەنی…
Total
0
Share