دووشەممەى داهاتوو پەرلەمان و حکومەت کۆدەبنەوە

دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم

بۆ ڕوونكردنەوەی دوایین ئەنجامی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراق بڕیارە ڕۆژی دووشەممەى داهاتوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم سەردانی پەرلەمانی کوردستان بكات.

سامان ئەحمەد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم وتی، بڕیارە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەى داهاتوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی پەرلەمان بكات و دواین ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پەرلەمان ڕوون بکەنەوە.

سامان ئەحمەد لە لێدوانێكدا بۆ سایتی پەرلەمان وتیشی، بڕیارە شاندەكە لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی (دارایی و كاروبارى ئابوری، كاروبارى یاسایی، وزه ‌و سامانە سروشتییەکان) کۆببنەوە.

هەریەک لە وەزیری دارایی و ئابوری و وه‌زیرى پلاندانان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، یاوەریی جێگری سەرۆکی حکومەت دەکەن.

سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ‌وه‌ڵامی نوسراوی ژماره‌ 2906ى په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌ڕێكه‌وتى 16ی كانونی یەكەم ئاراسته‌ی حكومه‌تى كردووه ‌و تیایدا داواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند كردووه‌، به‌نوسراوی ژماره‌ 9019 كه‌ ئەمڕۆ ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانى كردووه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه ‌ڕۆژى دووشه‌ممه‌ شاندى دانوستانكار له‌په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بن.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وردەکارییەکانی دانوستان و دوا هەڵوێستی بەرپرسانی بەغداد بەرامبەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و ڕای گشتی هەرێم.

بابەتی پێشتر

جەنگ ڕودەدات؟ ئێران هەڕەشە دەكات و ئەمریكا و ئیسرائیل هێز دەجووڵێنن

بابەتی دواتر

چین سزای ئەو كەسانە دەدات كە خواردنەكانیان تەواو ناكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە 222 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share