بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویداوە و لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێكراوە.
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 4:04 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.4 پلە بە پێوەری رێختەر و بە قووڵی 10 كیلۆمەتر لە چەمچەماڵ و 14 كیلۆمەتر لە قادر كەرەم و 43 كیلۆمەتر لە سلێَمانییەوە روویداوە.
ئاشكراشیكرد، بومەلەرزەكە تەنها سنووری قەزای چەمچەماڵی گرتووەتەوە و لە قەزای دەربەندیخان رووینەداوە وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە .