بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی سەرۆک مام جەلال لە بەغداد پێشوازی لە ئیلبروس کۆتراشێڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە خرایە بەر باس و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە رەتیدەكاتەوە گەندەڵی لە تیروپشكی حاجیاندا كرابێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، رەتیدەكاتەوە گەندەڵی لە تیروپشكی حاجیاندا كرابێت. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج…
Total
0
Share