كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، كەیسەكانی جەستەی بزوێنی و نابینا و نابیست پڕن لە گەندەڵی.
راشیگەیاند، ئێمە چەندینجار رامانگەیاندووە ئەو كەسانەی مەرجەكانیان تێدا نییە ئەو پارەیەی وەریدەگرن حەرامە و بەدواداچوونمان كردووە و بەشێك لەو كەسانە لە رێگای راپۆرتی پزیشكییەوە پشتڕاستیدەكەنەوە كە مەرجەكانیان تێدا و ئەگەر لیستەكانیان پاكبكرێتەوە دەتوانێت مووچەی ئەو كەسانە زیادبكرێت كە شایستەن.
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی جەختیكردەوە، “بە سەدان كەس چاویان كز نییە بۆ مووچە خۆیان بە نابینا تۆماركراون”.