بۆ ماوەی سێ شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی سێ شەو دادەخات و هۆکارەکەی چاککردنەوەی سیستمی هەواگۆڕکێی ناو تونێلەکەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، “هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكەینەوە، بۆ ماوەی سێ شەو تونێلی پێشڕەو دادەخەین”.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی سلێمانی، شەوانی 17، 18 و 19ی تەمموز، لەكاتژمێر 9:00ی شەو بۆ 4:00ی بەیانی بە مەبەستی سیانەكردنی سیستمی هەواگۆڕكێ و رووناكی و ئاگركوژێنەوە، تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.

داوا لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەكات لەو ماوەیەدا هاوكاری تیمەكانی چاككردنەی بەڕێوەبەرایەتییەكەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
Total
0
Share