ڕوونكردنەوەیەك لە ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر بڵاویكردەوە، ھێزەكانیان لەگەڵ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر و یەكێك لە ئەركە گرنگەكانیان پارێزگاریكردنە لەسەر و ماڵی هاوڵاتییان و ھیچ ئەفسەر و كارمەندێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەش یاسا شكێنی نەكردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر تێیداهاتووە، “‎لێرەوە ڕایدەگەیەنین هێزەكانی دژەتیرۆر هاوتەریب لەگەڵ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆر، پرسی چەسپاندنی یاسا و پارێزگاریكردن لەسەر و ماڵی ھاوڵاتیانیان كردووەتە یەكێك لە گرنگترین كارەكانیان”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هیچ ئەفسەر و كارمەندێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر یاسا شكێنی نەكردووە و سەرجەم ئەفسەر و هێزەكانمان لە شوێنی ئێشكگری خۆیان لە ئەركدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە میوانداریی سەرۆککۆماری عێراق دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان (سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی پەرلەمان)، بە میوانداری…
Total
0
Share