وەزیری خوێندنی باڵا پەیامێك ئاراستەی خوێندكارە دەرچووەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەكات

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵی خوێندن پلانمان هەیە زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی لە زانكۆ حكومییەكان بۆ كوڕان و كچانی هەرێمەكەمان برەخسێنین.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری پەروەردە دووپاتیكردەوە بۆ ئەمساڵی خوێندنیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو پلانمانە بۆ ئەوەی زۆرترین دەرفەتی خوێندنی گشتی لە زانكۆكان بۆ كوڕان و كچانی هەرێمەكەمان لە خوێندنی گشتی لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بڕەخسێنین.

وتیشی، تێگەیشتنی تەواومان بۆ هەردوو سێكتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان هەیە، بۆیە بوونی هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان هاوكارمان دەبێت بۆ پێشخستنی زیاتری كەرتەكان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی بەردەوام كردەوە بۆ كاری هاوبەش لە داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە رۆڵ و پێگەی مەسیحییەکان بەرز دەنرخێنێت

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە…
Total
0
Share