تەرمی پیاوێک دوای چەند ڕۆژێک لە مردنی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند، تەرمی پیاوێک لە ماڵەکەی خۆیدا دوای ماوەیەک دۆزراوەتەوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تیمەکانی تەندروستی تەرمی پیاوێکیان بەناوی “ئازاد وەلی مەحمود” گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی.

بەپێی زانیارییەکان ئەو پیاوە ماوەی ساڵێکە لە گەڕەکی (زەرگەتەی کۆن) لە سلێمانی ژیاوە و پێشتر هاوسەرەکەی لەگەڵ بووە، بەڵام دواتر بە تەنها ژیاوە.

زانیارییەکان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لەئەنجامی زۆر خواردنەوەی مەی ئەو هاوڵاتییە گیانیلەدەستداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی به‌ ته‌نها ژیاوە کەس بە مردنەکەی نەزانیوە.

بابەتی پێشتر

دوای دەستگیرکردنی سێ کچی کوردی نەوجەوان یەکێکیان هەوڵی خۆکوشتنی دا

بابەتی دواتر

تۆتنهام 1-0 واتفۆرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان…
Total
0
Share