پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن لە شۆفێرانی لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و چاودێریكردنی به‌ره‌وامیی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه ل ه‌شێوه‌ی بانددا له‌سه‌ر رێگای ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌ن خۆیان وه‌ك سه‌رنشین نیشانده‌دا و ئوتۆمبێلیان راده‌گرت و دوای بێهۆشكردنی شۆفێره‌كه‌ی به مادده‌ی بێهۆشكار، پاره‌و كه‌لوپه‌لی ناو ئوتۆمبێله‌كه‌یان ده‌دزی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه تۆمه‌تباران له‌شۆفێری توتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه به تۆمه‌تباران بوو”.
ئاشکراشیکرد، “له ئێستادا تۆمه‌تباران (ك، س، س له‌دایكبووی 1990 – س، م، س له‌دایكبووی 2003 – ر، ت، أ له‌دایكبووی 2003 – ع، ت، أ له‌دایكبووی 2005) به بڕیاری دادوه‌ر و به پێی مادده‌ی 444 له یاسای سزادان راگیراون و دانییان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.