بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەرهەڵبژاردنەكانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەرییان کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بەشداریی رزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردن و د. میران محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سالار لالە سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەرییان کرد و لەلایەن هەریەکە لە رێباز سابیر ئەندامی سەرکردایەتی و بێستون حەمە ساڵح لێپرسراوی هەڵبژاردن و فاروق عەلی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای دادگەری پێشوازییان لێکرا.
شاندی هەردوو لا لە بینای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی كوردستان و ئەنجومەنی پاریزگاكانی عێراق و كێشەكانی هەرێم و چەندین پرسی دیكە کرد.
شاندی هەردوولا ویستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە تایبەت لە سنووری کەرکوک بە شێوەی یەک لیست ئاشکراکرد.