فوئاد حسێن رایگەیاند، ریفراندۆم بۆ ئەوە نەكرا دەوڵەت رابگەیەنرێت و ئەگەر دەستوور وەك خۆی جێبەجێبكرێت زۆرینەی كێشەكان چارەسەردەكات و وتیشی، دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان تەنها پەیوەستە نییە بە عێراقەوە”.
راشیگەیاند، ریفراندۆم جووڵەی دەوڵەتانی دراوسێی دروستكرد و گرفتەكە لە وەدایە بەشێكی یاساكان كە لە عێراق كاری پێدەكرێت سەردەمی پادشایەتییە و دەبێت بگۆڕدرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ریفراندۆم تەنها پەیوەست نییە بە عێراقەوە، بەڵكو وڵاتانی دیكە رۆڵی یەكلاكەرەوەیان هەیە.