سبەی لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەكرێت

یەكەی سووتەمەنيی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەین كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تاوەكو ئێستا نەوتی پسووڵەی ژمارە دوویان وەرنەگرتووە، سبەی چوارشەممە نەوتی كەركوك لە ناحیەی شۆڕش لە بەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیك مزگەوتی محەمەدی دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە پسووڵەی ژمارە دوو و كارتی نیشتمانی و كۆپییەكەیەتی.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕی ئەو نەوتەی بە هاوڵاتییان دەدرێت 50 لیترە و بە 7500 دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا ڕەسوڵ: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ناوچەكانی نێوانمان

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەو ‏ناوچانەی لەبەردەم هەڕەشەی داعشدان ڕادەگەیەنێت، دەڵێت، هەماهەنگیمان لەگەڵ…
Total
0
Share