ئاسایشی هەولێر دەست بەسەر خەنە و بۆیاخی بەسەرچوودا دەگرێت

لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هەولێرەوە لە دوو هەڵمەتدا دەست بەسەر خەنە و بۆیاخی بەسەرچوودا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن تیمەكانی سەر بە ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر دوو کۆگای کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا.

لە كۆگای یەكەم لە گەڕەکی (159ی گوڵان) دەست بەسەر 38 فەردە خەنەی ماوەبەسەرچووداگیرا، وەك ئەوەی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناحیەی کەسنەزان لە کۆگایەکی بۆیاخ لە براندێکی بەناوبانگ 109 جلیکان بۆیاخ و 297 کارتۆن بۆیاخی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند، رێکاری یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر بۆ لەناوبردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم: دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، دووشەممەی داهاتوو یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم لە رێگای فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێرەوە…
زیاتر ببینە

بێگەرد تاڵەبانی: 15 تا 100 ملیۆن بە قەرز دەدرێتە ئەو كەسانەی بیرۆكە و پڕۆژەیان هەیە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بانكێكدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژووكراوە لە بەرژەوەندیی دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری…
Total
0
Share