بڕیارێكی نوێ لەبارەی دەوام و مووچەی مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن درا

بۆ ساڵی نوێی خوێندن وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە دەركرد و بەرپرسێكی پەروەردەش وردەكاریی بڕیارەكە ئاشكرادەكات.

ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاریی لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكان كراوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ دووبارە فەرمانی دەستبەكاربوونیان بۆ دەردەكرێتەوە و بۆ دانانی وانەبێژی نوێ لە خوێندنگەكان بەپێی رەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە دەبێت و ئەگەر پەروەردەیەك و خوێندنگەیەك پێویستی بە وانەبێژی نوێ هەبوو دەبێت لەمەوبەدوا رەزامەندیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی لەسەر بێت و دوای گەڕاندنەوەی فەرمانەكەی نووسراو بۆ خەرجكردنی كرێی وانەبێژیی دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، هەر ناوەندێكی خوێندن پێویستی بە وانەبێژی نوێ هەبوو دەبێت تا 1ی 9ی 2023 بۆی دانرابێت، وتیشی، “بەپێی رێنمایی ساڵی 2021 بە هەمان میكانیزمی پێشتر مووچە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دەبەسترێت”.

بابەتی پێشتر

ناتۆ: روسیا سەرەكیترین هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ناتۆ

بابەتی دواتر

پلاندانان: دانیشتووانی عێراق 43 ملیۆنی تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێری فرۆشتگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێری کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
Total
0
Share