لەتیف نێروەیی: بەشێكی پارتی نایانەوێت لەگەڵ یەكێتی رێكبكەون

لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ناوچە دابڕێندراوەكان هەموو كات سەرۆك بافڵ داوای دانوستانی كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا یەكێتی دەیەوێت كورد یەكڕیزبێت لە ناوچە دابڕێندراوەكان و زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت”.

وتیشی، “بۆتە نەریت هەر كاتێك كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەكرێت كەسێك دەردەكەوێت و قسەدەكات و ئاراستەی كۆبوونەوەكان تێكدەدات ئەوەش بۆ ئەوەیە كە دەیانەوێت یەكێتی و پارتی رێكنەكەون”.

ئاشكراشیكرد، ئەو قسانەی دەكرێت هەوڵدانە بۆ چەواشەكاری و سالار عوسمان كە قسەی كردووە لە بەرنامەیەكی تایبەتدا بووە نەك لێدوانێك و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە بەشێكی پارتی نایانەوێت لەگەڵ یەكێتی رێكبكەون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەڕووی دیپلۆماسییەوە لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشەی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە رۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و لە كۆبوونەوەی…
Total
0
Share