مانچستەر یونایتد بۆندێکی میرکاتۆی زستانی یەکلاییکردووەتەوە

مۆیسز کایسیدۆ، لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد ڕێککەوتنی کردووە

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیکبووەتەوە لە واژووکردنی بۆندی یاریزانێکی 19 ساڵی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر.

مۆیسز کایسیدۆ، لە چوار ڕووبەڕوبوونەوەی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر لا پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و بەرانبەر هەڵبژاردەی ئورۆگوای یەکەم گۆڵی تۆمارکرد، بەهۆی ئاستە بەرزەیەکەوە سەرنجی یانە گەروەکانی ئەوروپای ڕاکێشا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە ماڵپەڕی دیاریۆ ئێکستراوە ئاشکرایکردووە، کە یانەکانی لایپزیچ و ئەی سی میلان و مانچستەر یونایتد خواستیان لەسەر گواستنەوەی ناوەندکارە 19 ساڵەکە نیشانداوە، لە کۆتاییشدا زەبەلاحەکەی پریمەرلیگ بە بڕی 4.5 ملیۆن پاوەند توانیویەتی بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بگات.

کایسیدۆ لە یانەی ئیندیپێندێنتی دیل ڤالی یاریدەکات و لەم بارەیەوە سانتیاگۆ مۆرالێسی بەرێوبەری جێبەجێکار ئەو یانەیە، ڕایگەیاندووە، ” لە یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە ئۆفەرمان پێگەیشتووە، لە ئێستادا دانوستاندن لەسەر ئۆفەرە پێشکەشکراوەکە دەکەین، وەک دەردەکەوێت یانەی کڕیار سەرکەوتوو بووە لە دانوستاندنەکان و ساڵی 2021 ناتوانین پارێزگاری لە یاریزانەکەمان بکەین”.

https://www.youtube.com/watch?v=30jWRoCf7U8

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، کایسیدۆ سەرسامە بە تواناکانی پۆل پۆگبا و نگۆلۆ کانتی و خۆشحاڵی دەربڕیوە بە یاریکردن لەگەڵ یاریزانە فەرەنسیەکەی یونایتد “پۆگبا”.

ئیدارەی ڕێد دێڤڵز لەسەر ڕاسپاردەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر، جگە لە کایسیدۆ سەرکەوتوبوون لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکی لاو لە نمونەی ئاماد دیالۆ (ئاتالانتا)، فێرناندۆ پێلیستری و ویلی کامبوالا.

بابەتی پێشتر

ژەهرخوارد کراوە؟ ئەنجامی پشکنینەکانی مارادۆنا ئاشکرابوو..

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: بۆ دابەشكردنی موچە چاوەڕوانی پارەكەی بەغداد دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share