راگەیەندراوێک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی پلەکانی گەرما

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ شەممەوە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “پێشبینى دەکرێت لە سبەینێ شەممەوە تا رۆژی چوارشەممە بەرزترین پلەکانى گەرما نزم بێتەوە بە (4-5) پلە لە سەر جەم ناوچەکانى هەرێم، خێرایی با (15-25) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بەتایبەت  لە ناوچەکانى باشوور و گەرمیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەر شارەکان بەم شێوەیە دەبێت، هەولێر(39-41) پلە، سلێمانى (38-40) پلە، دهۆک (37-39) پلە،هەڵەبجە (40-41) پلە، کەرکوک و گەرمیان(42-44) پلە”.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکارە یەکەمەکان: کە بیر لە کوردستان دەکەنەوە جیای بکەنەوە لە حزبایەتی

بابەتی دواتر

ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داواکراوی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share