عەلی حەمەساڵح: زەوییەك بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار لە هەولێر دراوە بە شڤان پەروەر

.عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، زەوییەك بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار لە هەولێر دراوە بە هونەرمەندی كورد شڤان پەروەر

.دەشڵێت، بەبۆنەی وەرگرتنی زەوییەك بە بەهای 22 ملیۆن دۆلار لە هەولێر پیرۆزبایی لە هونەرمەندی كورد شڤان پەروەر دەكەم

.راشیگەیاند، زەوییەكە نزیكەی 35 هەزار مەتر زەوییە لە شوێنێكی نایابی هەولێرە و لەزووترین كاتدا دەیكەنە شووقە(ئەلسكا تاوەر)، بۆیە پیرۆزبایی لە هونەرمەندی كورد شڤان پەروەر دەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share