لە کەرکوک منداڵێک تووشی تای خوێنبەربوون بوو

لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک منداڵێک تووشی تای خوێنبەربوون بوو و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

زیاد خەڵەف بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، “منداڵێک لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری قەزای حەویجە تووشی تای خوێنبەربوون بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شیفا و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share