رێژەی بێکاری لە عێراق بۆ خوار 14% دابەزیوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، پشتڕاستی کردەوە کە رێژەی بێکاری لە عێراق بە روونی کەمیکردووە، رەنگە بۆ کەمتر لە 14%.

عەبدولزەهرە هینداوی رایگەیاند، ڕاپرسی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە سەرجەم پارێزگارەکانی عێراق بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو راپرسییە نیشانەی گرنگمان بۆ دابیندەکات سەبارەت بە هەژاری، هێڵی هەژاری، تەرکیزکردن و قوڵایی هەژاری، ئەمە جگە لە پێوەرەکانی دیکە سەبارەت بە بێکاری، چڕبوونەوە و رێژەکەی لە پارێزگاکان، جگە لە پێوەرەکانی دیکە سەبارەت بە تەندروستی، پەروەردە، نیشتەجێبوون، داهات و خەرجییەکانی خێزانی عێراقی”.

هنداوی ئاماژەی بەوەش کرد کە “راپرسیی ئابوری گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتاکان بۆ پلانی پێنج ساڵی داهاتووی وەزارەتی پلاندانان”.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا بە پاڵپشتی سێ وڵات داوای مۆندیال دەکات

بابەتی دواتر

نیوکاسڵ دوای تۆنالی بۆمبێکی دیکەی بەدەستەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share