حاجییەكی دانیشتووی چەمچەماڵ كە هێشتا لە مەككەیە و نەگەڕاوەتەوە هەرێم یەكێك لە كوڕەكانی راسپاردووە كە ئۆتۆمبێلێك بۆ هەنار تەها یەكەمی سەر ئاستی هەرێم بكڕن.
رەمك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حاجییەكی دانیشتووی چەمچەماڵ كە هێشتا لە مەككەیە و نەگەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان یەكێك لە كوڕەكانی ڕاسپاردووە كە ئۆتۆمبێلێك بۆ هەنار تەها یەكەمی سەر ئاستی هەرێم بكڕن.
ئاشكراشیكرد، دوێنێ ئۆتۆمبێلەكە بۆ هەنار تەها كڕدراوە و ئەمڕۆ چوار شەممە، ئۆتۆمبێلەكەی رادەستكراوە.