شنیار ئەنوەر: ناچینە پەرلەمانێک کە مەسرور بارزانی تێدا هەڵبژێردرێت

ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ناچینە پەرلەمانێک کە مەسرور بارزانی تێدا هەڵبژێردرێت و ئەویش دواتر بە دڵی خۆی بڕیار لەسەر هەموو شتێک بدات.

شنیار ئەنوەر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەرگیز پەرلەمانێک کارا ناکرێتەوە ئەگەر بە دڵی پارتی بێت، بەڵکو دەبێت ئەو پەرلەمانە بە دڵی خەڵک بێت، هەروەها پەرلەمانێک پێکناهێنین کە جارێکی دیکە مـ.ـەسرور بارزانـ.ـی هەڵبژێرێتەوە و تیایدا دەنگ لەسەر کابینەیەکی شکستخواردووی وەک ئەوەی پێشوو بدرێت.

شنیار ئەنوەر دەشڵێت، مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی دەیەوێت پەرلەمان کۆببێتەوە تا حکومەت بە دڵی ئەو پێکبهێنین، تیایدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بە خواستی ئەو بێت، ئەمجارە ئەوە نایخوات، ئێستا هاوسەنگیی هێز و ژمارەی کورسییەکان شتێکی دیکەمان پێدەڵێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا ئەمە دیمەنی ئێستای بەردەم…
Total
0
Share