راوێژکاری سەرۆ وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان رایگەیاند، ئەوروپا بەدوای بازاڕی دیکەی غازدا دەگەڕیت و عێراقیش یەکێکە لەو شوێنانە کە خاوەنی یەدەگێکی گەورەیە ئەو سامانەیە.
محەمەد نەجاڕ راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، لە دوای شەڕی روسیا لە ئۆکرانیا وڵاتانی ئەوروپا بەدوای بازاڕێکی شوێنگرەوەی غازدا دەگەڕێن، عێراقیش یەکێکە لەو شوێنانەی چاویان لەسەریەتی چونکە دەیەم وڵاتی جیهانە لەڕووی یەدەگی غازەوە.
وتیشی، کە بەهۆی بەفیڕۆدانی غازەوە لە ساڵانی پێشوودا، عێراق توانای بەڕێوەبردنی ئەو وزەیەی بە شێوەیەکی دروست نەبووە ، بەڵام ئێستا حکومەت بە سوودوەرگرتن لە توانای کۆمپانیاکان لە هەوڵی وەبەرهێناندایە لەو کەرتەدا بۆ سوود وەرگرتن لە غاز.