دوو داواكراو لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیركران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی دوو “تیرۆریستی داواكراو” رادەگەیەنێت.

دەزگاكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوونی وورد، زانیارییان لە دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقەوە بەدەستگەیشت لەسەر “دوو تیرۆریستی لە یاسا هەڵهاتوو”، کە داواکراون بە ماددەی چواری تیرۆر و بەمەبەستی خۆحەشاردان روویانکردۆتە هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند، دوای چاودێریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنی مانەوەیان، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بە پلانێکی تۆکمە و سەرکەوتوو، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان، توانیان لە شەوی 2ی تەمموز هەردوو تۆمەتباری داواکراو بە ناوەکانی (ع.ف.م.) و (ع.ع.ف.) دەستگیربکەن.

بڕیارە دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان و بەپێی تایبەتمەندی دۆسیەکەیان، رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراقی بکرێنەوە، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕانیه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك درایه‌ به‌ر چه‌قۆ و كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتى چوونى بۆ ئاهه‌نگێك ‏له‌لایه‌ن سێ كه‌سی نه‌ناسراوه‌ به‌رچه‌قۆ دراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share