بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ درێژکرایەوە

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ، بە رێژەی 20% درێژکرایەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 20% و بڕیارەکەش تاوەکو 30ـی 6ـی 2026، کاری پێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 2024، بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتوچۆ بە رێژەی 20% دراو چەندجارێکیش بڕیارەکە له بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درێژکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: پێموایە ئەمڕۆ داهاتی نانەوتیی هەرێم رەوانەی بەغداد دەکرێت

دانا عەبدولکەریم ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەی رابردوو وەزارەتی دارایی راسپێردرا بە ئامادەکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم، پێموایە ئەمڕۆ رەوانەی بەغداد…
Total
0
Share