فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتی بۆ چەند وڵاتێک ڕاگرت

فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند گەشتەکانیان بۆ هەشت وڵات ڕاگرتووە و تەنها هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەو وڵاتانە بگەڕێنەوە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە ئاگادارییەکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بڕیاردرا بە ڕاگرنی گەشتە ئاسمانییەکان بەڕووی گەشتیاراندا بۆ هەریەکە لە وڵاتانی (بەریتانیا، ئەفریقای باشور، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێران و ژاپۆن).

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێگە بە هیچ گەشتیارێکی بیانییش نادرێت لەو وڵاتانەوە بێنە ناو هەرێمی کوردستان.

بەپێی بڕیارەکە، تەنها هاوڵاتییانی عێراق دەتوانن بگەڕێنەوە وڵات ئەوانیش (14) ڕۆژ كەرەنتین دەكرێن و دوای ئەو ماوەیە پشكنینی (PCR)-یان بۆ دەكرێت، دوای دڵنیابوون لە ڕەوشی تەندروستییان ڕێگەیان پێدەدرێت تێكەڵی كەسانی دیكە ببن.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەمە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەو وڵاتانە، ئەمەش دوای ئەوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێ لە هەمان خێزانی کۆرۆنا لە وڵاتی بەریتانیا ڕاگەیەنرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى: هێڵى ئاسمانیى فلای دوبەی گەشتە ئاسمانییەکانی دەستیپێکردەوە

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى، ڕایگەیاند، هێڵێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە. فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 19ی نیسانی…
Total
0
Share