بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکەیەوە بەنزینخانەیەک داخرا

بەهۆی خراپی بەنزینەکەیەوە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەنزینخانەی مامۆستایانیان داخست.

دوای ئەوەی چەند جارێک هاوڵاتییان سکاڵایان لە کوالێتی بەنزینی بەنزینخانەی مامۆستایان دا، ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوونیان بۆ کوالێتی سووتەمەنییەکەی کرد و دوای پشکنین، دەرکەوت بەنزینی نۆرماڵی بەنزینخانەکە کوالێتی خراپە و پەستانی هەڵمی بەرزە کە کاریگەری لەسەر فیولپەمپی ئۆتۆمبێل و پیسبونی ژینگە هەیە.

لە بەنزینخانەکەدا دوو جۆر بەنزینی نۆرماڵی هەبوو کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانە، هەر بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی داخستنی بۆکرا تا ئەوکاتەی پابەندی رێنماییەکان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەسێك بەتۆمەتی ئازاردان و زیندانیكردنی هاوژینی پێشووی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، توندوتیژی بەرامبەر هاوژینی پێشووتری بەکارهێناوە و زیندانیكردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
Total
0
Share