قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی کافتریایەکی لە گەڕەکی راپەڕین راگەیاند کە کاری بە مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵان کردبوو.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو، به هۆی كاركردن به مێردمنداڵی خوار 18 ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، خواردن و خواردنه‌وه‌ی زلزال له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین دا‌خرا و خاوەنەکەی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یاسا رێگری له ئیشكردن و هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له و خواردنه‌وه كهولییه‌كان كردووه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه تابلۆی هاتنه ژوره‌وه بۆخوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه لە شوێنەکانیان هه‌ڵبواسن و هیچ جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه”.