لە رووداوێكی هاتوچۆ لە هەولێر كەسێك برینداربوو

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە سەر شەقامی لاوەكی 150 مەتری هەولێر كەسێك برینداربوو و رووداوەكەش زیانی ماددیی زۆری لێكەوتەوە.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی لاوەكی 150مەتری لە بەرامبەر گەنجان سیتی، كیایەكی تایبەت بەخێراییەكی زۆر خۆی كێشا بە لۆرییەكەدا.

راشیگەیاند، لە رووداوەكەدا شوفێری كیاكە برینداربوو، رووداوەكەش زیانێكی ماددیی زۆری لێكەوتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف: لە سبەینێوە گەڕانەوەی حاجیان دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی دوو فەرمانی هەرێمی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند. لە…
Total
0
Share