زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا زیاتر لە 100هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی گەشتوگوزاری هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردووە و لە و رێژەیەش 75 هەزار گەشتیار لە پارێزگاكانی عێراق و 25 هەزار گەشتیار لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ڕۆژانی جەژندا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان توانیوویانە 13 سەرپێچی تۆمار بكەن و غەرامەی ئەو بنكە و شوێنە گەشتیارییانە بكەن كە پابەندی پاك وخاوێنی و نرخەكان نەبوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوەن 21 ئاگاداركردنەوە كراوە بۆ شوێنی گەشتیاری و چێشتخانە و گەراجەكان و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە توانیوویانە 83 تۆن خۆڵ و خاشاك لە ناوچە گەشتیارییەكان پاكبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

عێراق رووبەڕووی هاوینێکی وشک دەبێتەوە و شاندێکیش دەچێتە تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولحەكیم خەسرەو: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات

سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە چارەسەری كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات…
زیاتر ببینە

شاندێكی هەرێم دەچێتە بەغداد

بڕیارە رۆژی چوارشەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتە بەغداد و وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئامانجەكەی ئاشكرادەكات. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی…
Total
0
Share