لە هەولێر لە رۆژانی جەژندا 35 تاوان و نۆ ئاگرکەوتنەوە و هەشت رووداوی هاتوچۆ روویانداوە

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاماری رووداوەکانی شارەکە و ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روویان لە سنووری هەولێر کردووە بڵاکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی رۆژانی جەژنی قورباندا 145 هەزار گەشتیار روویان لە سنووری پارێزگای هەولێر کردووە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، لە رۆژانی جەژندا 35 تاوان تۆمارکراون، بەو پێیەی هێزەکانی پۆلیس توانیویانە 26 تاوانیان دەستنیشان بکەن، لەکاتێکدا 9 تاوان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

سەبارەت بە ڕووداوەکانی هاتوچۆش ئاماژە بەوەکراوە، “هەشت رووداوی هاتوچۆ روویانداوە بەهۆی خێرایی زۆرەوە، کە لە ئەنجامدا 8 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانیان لەدەستداوە”.

هەر لە پارێزگای هەولێر و لە رۆژانی جەژندا، ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان لەماوەی جەژندا 9 حاڵەت بوون، هەروەها یەک حاڵەتی خنکانیش تۆمارکراوە.

ئامارەکە دەڵێت، نەخۆشخانەکانی هەولێر پێنج هەزار و 515 حاڵەتی نەخۆشییان وەرگرتووە، لەگەڵ تۆمارکردنی حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون.

بابەتی پێشتر

ژیان لە نزیك سەوزایی پیربوونی خانەكان دوو ساڵ و نیو دوادەخات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی پێگەیەكی گەورەی هەیە، بۆیە هەمیشە چاوەڕوانی باشتری لێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار…
Total
0
Share