کوشتارگەی سلێمانی: لە جەژندا زیاتر لە 105 تۆن گۆشت رادەستی هاوڵاتییان کراوەتەوە و سێ تۆنیش رەتکراوەتەوە

کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بڕی ئەو گۆشتە تەندروستەی بڵاوکردەوە کە بۆ قوربانیکردن دراوەتەوە بە هاوڵاتییان و ئەو بڕە گۆشتەشی کە بەهۆی ناتەندروستییەوە رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوی کوشتارگەی سلێمانیدا هاتووە، لەچوار رۆژی جەژندا 105 تۆن و 350 کیلۆگرام گۆشت رادەستی هاووڵاتیان کراوە کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاو بوون بۆ بەجێگەیاندنی سونەتی قوربانیکردن”.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە نزیکەی سێ تۆن گۆشت رەتکراوەتەوە کە لەڕووی تەندروستییەوە شیاو نەبووە و هەڵگری نەخۆشییە مرۆژەڵییەکان بوون کە بەشی زۆریان نەخۆشیی مشەخۆری و بەکتریا و ژەهراویبوون بوون.

نزیکەی 50 ئاژەڵ بەزیندوویی رەتکراونەتەوە کە هەڵگری مشەخۆری دەرەکی (گەنە) بوون گومانی هەڵگرتنی ڤایرۆسی نەیرۆ بوون کە هۆکاری نەخۆشیی تای خوێنبەربوونە.

کوشتارگەی سلێمانی رۆژانە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 4:00ی ئێوارە کراوەیە و لە رووی بەرهەمەوە کوشتارگەی سلێمانی پێشەنگە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و…
Total
0
Share