كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەشوهەوا بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ باران زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و بەفر ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەكرێت كە پلەی گەرما دەگاتە 3 پلە.

سەبارەت بە پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، پێشبینیكراوە، سبەی كەشوهەوا وەك ئەمڕۆ دەبێت تا دوای نیوەڕۆ و دواتر تاڕادەیەك باران و بەفر كەم دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ بوون دەچێت.

پێشبینی ئەوەش كراوە، سبەی نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی تۆمار دەكرێت كە دەگاتە 2 پلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: بێجگە لە ژمارە تەلەفۆنی 122 دەتوانن بە دوو ژمارە مۆبایلی دیکەش پەیوەندیمان پێوە بکەن

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەتوانن بە دوو ژمارەی مۆبایلی دیکە بێجگە لە ژمارە…
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئامادەییمان بۆ پشتیوانیی پارێزگای کەرکوک و هاوڵاتییانی دووپاتدەکەینەوە

پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، ئامادەییمان بۆ پشتیوانیی پارێزگای کەرکوک و هاوڵاتییانی دووپاتدەکەینەوە. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، بەناوی…
Total
0
Share