ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەزموونەکاندا هاتووە، “لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ باس لەهاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین، ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵانە وێبسایتەكە تا مانگێک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە ‏و پاشان دادەخرێت، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی (ئی- ‏پەروەردە)دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باکئەپ دەکرێت، (وەك ئاماژەیەك بۆ ‏پارێزراویی داتاكان).‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ناساندنی هەورامان وەك ناوچەیەكی كەلەپووریی جیهان دەستكەوتێكی مێژووییە

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، مایەی خۆشحاڵیمانە کە هەورامان وەک میراتییەکی کلتووریی جیھان دەستنیشانکرا و بەدەستكەوتێكی مێژوویی ناویدەبات. بافڵ تاڵەبانی،…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان مانگی رابردوو 21 شوێن داخراون

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دووبارە ئەنجامدانی سەرپێچی و پابەندنەبوونیان بەو رێنمایانەی کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە پێیاندرابوون،…
Total
0
Share