سبەی تاوەباران چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی هەینی پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم 2 بۆ 3 پلە سیلیزی بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

وتیشی، “بەهۆی بەرزیی شێ لە هەوادا و بەرزیی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی لە كاتەكانی پێشنیوەڕۆ بۆ دوای نیوەڕۆ باشتر وایە ئەو كەسانەی لەماڵ دەچنە دەرەوە بۆ مەبەستی گەشت و سەیران خۆیان نەدەنە بەر تیشكی خۆر.

راشیگەیاند، سبەی لە كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی هەرێم، بەهۆی هەبوونی شێ و دروستبوونی هەور لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و ئیدارەی سۆران و بەشێك لە ناوچەكانی ئیدارەی راپەڕین و سلێمانی و كۆیە ودەوروبەری ئەگەری تاوەبارانی كورتخایەن و چالاكبوونی هەورەبروسكە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.…
Total
0
Share