كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا: پاڵپشتی لە ئازادیی ڕاگەیاندن دەكەین لە هەرێم

كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، پاڵپشتی لە ئازادیی ڕاگەیاندن دەكات لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی كانونی یەكەم، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، “كونسوڵخانەكەمان دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بۆ پشتیوانیکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا”.

ئەو ڕاگەیەندراوەی كونسولخانەكەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، شەوی ڕابردوو مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە تویتێكیدا وتی، “خۆشحاڵبووم بە قسەکردن لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، هەرەوەها سوپاس کردنی لەپای هاوبەشی تۆکمەیان”.

پۆمپەیۆ ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن لە عێراق و بەهیوای بەردەوامی لە هەماهەنگیی نزیکمان لەژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا وعێراق”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، با لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ رێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی راپەڕین لەبارەی داخستنی شەقامێک شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران…
Total
0
Share