راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئیدانەی سووتاندنی كۆپیەكی قورئانی پیرۆز دەكات و دەشڵێت، ئەو كارە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕق و كینە و هەڕەشە لە پێكەوەژیان و ئاشتەوایی دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەركۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەكەین و كارێكی تەواو ناڕەوایە و دەبێتە هۆی پەرەسەندنی ڕق و كینە و هەڕەشە لە پێكەوەژیان و ئاشتەوایی دەكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەبێت ڕێز لە بیروباوەڕ و هەستی ئایینی و پیرۆزییەكانی هەموو ئایین و ئایینزاكان بگیرێن و رێگە نەدرێت لەلایەن هیچ كەس و لایەنێكەوە ئازادی بقۆزرێتەوە بۆ‌ بێڕێزیكردن بە پیرۆزییەكانی ئایین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ لە بەغداد هەڵوێستی نەگۆڕی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە گەیاندە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان

لە دوای ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرەنتی بەردەوامیی مووچەی لە بەغداد وەرگرت كەمێك پێش…
Total
0
Share