هەولێر.. بەهۆی پێوەدانی مار ئەفەسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانیلەدەستدا

لە سنووری ناحیەی هەریری سەربە پارێزگای هەولێر ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهۆی پێوەدانی مار گیانیلەدەستدا.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی شەقڵاوە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ووت، “کەمێک لەمەوبەر کەسێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، دیاربوو ڕووداوەکە، بەهۆی پێوەدانی مار بوو، بۆیە دەستبەجێ تیمی تەندروستی چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بەڵام بەهۆی زۆری ژەهری مارەكە لە کاتی ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە ئەفسەرەكە گیانیلەدەستدا”.

باسی لەوەشكرد، “ئەفسەرەکە ناوی ڕۆستەم سۆفی-یە و پلەی موقەدەمە لە فەرماندەیی سپیلکی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە، خێزاندارە و دانیشتوی ناحیەی هەریرە”.

هەروەها لە ئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسیی: شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوەراستی هەفتەدا ناوچەکە دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسیی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای داهاتووی هەرێمی کوردستان رایگەیاند و دەڵێت، “شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوەراستی هەفتەدا ناوچەکە دەگرێتەوە”.…
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: داوادەکەین ڤیدیۆی شەڕەکەی هەولێر بسڕدرێتەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارییەکی ئاراستەی سەرجەم کەناڵ و سۆشیال میدیاکان کرد. لە داواکارییەکەدا هاتووە، “پاش ئەوەی…
Total
0
Share